Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:30

شادمان به‌م نزیکانه‌ " مه‌روا " بڵاوده‌کاته‌وه‌

بنیامین له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هونه‌رییه‌ .
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گه‌نج  " بنیامین شادمان  " دوای ئه‌وه‌ی دوایین به‌رهه‌می شیعری خۆی به‌ ناوی تاوانبار بڵاوكرده‌وه‌ ، بنیامین له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی  بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هونه‌رییه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات به‌م نزیكانه‌ تازه‌ترین به‌رهه‌می  هونه‌ری خۆی له‌ ژێر ناوی ( مه‌روا )  بۆ هه‌وادارانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت هه‌ر ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا نوێترین به‌رهه‌می شیعری خۆی به‌ ناوی تاوانبار بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

شادمان له‌ شاڵی 1991 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ ، هونه‌رمه‌ند شادمان یه‌كه‌م ده‌ستپێكی هونه‌ری بۆ وڵاتی ئێران ده‌گه‌رێته‌وه‌ و هه‌ر له‌م وڵاته‌ فێری ئه‌لف و بێی مۆسیقا بووه‌ و له‌ شاڵ 2012 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك عازفی ناسراو كرووپی مۆسیقای لاوی له‌ شاری سۆران پێكهێناوه‌ و خاوه‌نی به‌رهه‌مێكه‌ به‌ ناوی جودای .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.