Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:51

سارکۆزی دەست بەسەر دەکرێت

بە تۆمەتی وەرگرتنی ھاوکاری دارایی لە لیبیا
کوردستان TV
100%


بەھۆی ئەو تۆمەتەنەی خراونەتە پاڵی، سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسا بە تۆمەتی وەرگرتنی ھاوکاری دارایی لە لیبیا بە شێوەیەکی کاتی دەست بەسەر کرا.

راگەیاندنەکانی فەرەنسا ئاماژە بە دەستبەسەرکردنی کاتی نیکۆڵا سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا دەکەن.

رۆژنامەی"لۆمەند" بڵاویکردۆتەوە بە پێی یاساکانی فەرەنسا، دەستبەسەر کردنی کاتی 48 كاتژمێر دەخایەنێت.

دەست بەسەرکردنی سارکۆزی لە کاتێکدایە کە تۆمەتبار کرابوو بە وەرگرنتی پارەی نا قانوونی لە موعەمەر قەزافی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2017.
دەوترێت سارکۆزی 11 ساڵ لەمەو بەر کۆمەکی دارایی لە لیبیا بۆ کاروباری ھەڵبژاردن سەرۆکایەتی ئەو کاتی فەرەنسا وەرگرتووە.

پێشووتریش دادگای پاریس  لە ساڵی 2013وە دەست پێکردبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.