به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ڤیدیۆ له سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ى لاهورشێخ جه‌نگى دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت ده‌بێت لاهور شێخ جه‌نگى به‌زووترین كات كه‌ركوك به جێ بهێلێت
دوای گه‌یشتنی هێزه‌كه‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی لاهور شێخ جه‌نگی له نێو شاری كه‌ركوك بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌رباره‌ی سازدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز قسه ده‌كات،پاشان یه‌كێك له ئاماده‌بووان پێی ده‌ڵێ:یاشێخ پارێزگاری كه‌ركوك خه‌ریكی رووخاندنی گه‌ڕه‌كه كورده‌كانی نێو شاری كه‌ركوكه ئێوه چی ده‌ڵێن ؟ ئه‌ویش وه‌ڵامى هاووڵاتیه‌كه ده‌داته‌وه په‌یامێكیش بۆ پارێزگارى به وه‌كاله‌ت ده‌نێرێت و به تووڕه‌بوونه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه
هه‌ردواى په‌یامه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى ،راكان سه‌عید، پارێزگارى به وه‌كاله‌ت په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا وه‌ڵامى لاهور ده‌داته‌وه و ده‌لێت ئه‌و ره‌فتارێكى ناشرینى به‌رامبه‌ر به كه‌ركوكییه‌كان و حكومه‌ت نیشان داوه وه پێوست ناكان هیچ به‌ر پرسێك خۆى بخزێنێته ناو ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له كه‌ركوك و قۆرخى بكات وه داوامان له هێزه‌كانى ئه‌منى شاره‌كه كردووه به زووترین كات لاهور ئاگادار بكه‌نه‌وه كه‌ركوك به جێبێڵێت
دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ چوونه‌ته نێو شاری كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی راپه‌رین و جه‌ژنی نه‌ورۆز هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری هه‌ر راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌و هه‌ڵكوتانه سه‌رهێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.