لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌ى بارسێلۆنا ، ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه له‌هێنانى یاریزانان له‌بۆ یانه‌كه‌ى ، كاتێك كارگێرى بارسێلۆنا نیه‌تى هه‌بوو ببێ له‌هێنانى یاریزانێك ئه‌وا میسى قسه‌ى تێدا هه‌بووه و یانه‌كه‌ش گوێبیستێكى باشى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بووه
له‌پاش بڕیارى رۆیشتنى ئیندریاس ئینێستا كاپتنى یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه كهلههاوینهدا ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌ى جێدێلێت ، ئه‌مه‌ش دوای لێدوانى ناوبراو هات كه‌سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه كه‌ته‌لۆنیه‌كان بڵاویان كرده‌وه كاپتنه‌كه‌ى بارسێلۆنا لههاوینهدا بارسێلۆنا جێدێلێت و به‌بارودۆخى ئێستاكهى ڕازی نیه بۆیه‌ش ده‌نگۆى ڕۆیشتنى بۆ خولى چینى بڵاو كرایه‌وه
رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاوى كردوه‌ته‌وه میسى بهیانهكهى ڕاگه‌یاندووه وێڕاى زه‌حمه‌تى له‌هێنانى به‌هۆى په‌یوه‌ست بوونى بهیانهكهى و گرێبه‌سته‌كه‌ى به‌ڵام هه‌وڵى باش بدرێت ئیسكۆ یاریزانى ریال مه‌درید بهێندرێت بۆ یانه كهدهتوانرێ تا ڕاده‌یه‌كى باش شوێن گره‌وه‌ى ئینێستا بێت .
ئیسكۆ یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى ریال مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ى ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى تا 2022 وه ، نرخى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى بۆندهكهشى 700 ملیۆن یۆرۆیه ....
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.