Erbil 13°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 16:56

هێزه‌ عێراقییه‌کان چه‌کی قورسیان له‌ قه‌ڵای که‌رکووک جێگیر کردووه‌

بۆ ڕێگری له‌ هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و ئاڵای كوردستان
هێزه‌ عێراقییه‌كان چه‌كی قورسیان له‌ قه‌ڵای كه‌ركووك جێگیر كردووه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ رێگری له‌ كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان چه‌ندین جۆر چه‌كی قورسیان له‌ناو قه‌ڵای كه‌ركووك جێگیر كردووه‌ و ده‌یانهه‌وێ رێگری له‌ كردنه‌وه‌ی مه‌ڕاسیمی نه‌ورۆز بكه‌ن. 

به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌ شاری كه‌ركووك، هێزێكی زۆری ئه‌منی هێنراوه‌ته‌ ئه‌و شاره‌ و شاره‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری نه‌ورۆز بووه‌ به‌ سه‌ربازگه‌ و مه‌به‌ست له‌ هێنانی ئه‌و هێزانه‌ش رێگری كردنه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاره‌كه‌ و به‌ تایبه‌تیش له‌ سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك. 

هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك مكوڕن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و و ده‌ڵێن هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ناتوانێ رێگری له‌ بۆنه‌ و جه‌ژنه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بگرێت. 

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو هیچ جۆره‌ ئاماده‌كارییه‌كیان نه‌كردووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ڕاسیمی جه‌ژنی نه‌ورۆز.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.