سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رانیه هه‌ڕه‌شه له په‌یامنێری كوردستان تی ڤی ده‌كات و رێگرییان لێده‌كات له‌وه‌ی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان بكه‌ن.
رزگار مامه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له رانیه رایگه‌یاند: رێگریمان لێكرا له‌وه‌ی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رانیه بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنیان لێكردین و داوایان لێكردین كه شوێنه‌كه به‌جێبهێڵین.
ده‌شڵێت له كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ومان لێكرا كه چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌ی راگه‌یاندن بۆ رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كه له‌و شوێنه‌بوون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.