بڕیاره‌به‌روارى 31 -5-2018 له‌شارى به‌غدا له‌هوتێل شیراتۆن ، هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت ، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان هه‌ڵده‌بژێردرێن
له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى نه‌وزاد قادر پاڵیوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تى یه‌كێـتى تۆپى پێى عێراق له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ڕایگه‌یاند : وه‌ك نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان خۆم و كاك مه‌لا عه‌بدولخالق مه‌سعود به‌شدارین له‌ڕكابه‌رى داهاتووى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ،له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌مانه‌وێت پۆستى سه‌رۆكایه‌تى تۆپى پێى عێراق وه‌رگرینه‌وه كه‌ئێستا مه‌لا عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكى یه‌كێـتیه‌كه‌یه ، وه‌خۆشم بۆ ئه‌ندامیه‌تى ئه‌و یه‌كێتیه كاندیدم .
نه‌وزاد قادر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ده‌سته‌ى گشتى پێك هاتووه له 51 نوێنه‌ری یانه‌كان و لقى یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانى پارێزگاكان ونوێنه‌رانى ناوبژیوانان .
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى ستافى یه‌كێتیه‌كه له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامان نه‌وزاد قادر زانیارى زیاترى پێداین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ڕایگه‌یاند :
له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ى وه‌ك ده‌سته‌ى گشتین نۆ نوێنه‌رمان وه‌ك هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌سته‌كه هه‌ین ، وه 16 نوێنه‌ر له‌م ژماره‌یه كاندیدن بۆ ئه‌ندامیه‌تى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ، كه‌له‌كۆتادا 10 كاندیدى ده‌رچوو له‌نێو ئه‌وژماره‌یه ده‌بن به‌ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ، له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكى ئێستای یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق كاندیده بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى بۆ جارێكى دیكه ، وه نوێنه‌رانى یانه‌كانى عێراق كاندیدیان بۆئه‌م پۆسته عه‌دنان ده‌رجاله ، وه‌چوار كه‌س پاڵێوراون بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌م و دووه‌م
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.