Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 03:47

له‌ هێرشێکی چه‌کداریدا پێنج ئه‌ندامی خێزانێک له‌ که‌رکووک کوژران

ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ربه‌ رێكخراوی داعش بووبن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئاكامی هێرشێكی چه‌كداری له‌ باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، پێنج ئه‌ندامی خێزانێك كوژران.

نه‌قیب حامد عوبێدی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ربه‌ رێكخراوی داعش بووبن، هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر خێزانێك له‌ ناحیه‌ی ریاز سه‌ربه‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك.

به‌ گوته‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌،  له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌ پێنج ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌ كوژراون و دواتر چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ پاشماوه‌كانی داعش له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجانی ده‌ده‌ن، ترسی لای خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ دروست كردووه‌وه‌ و گوتیشی: هێرشی پاشماوه‌كانی داعش له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك زیادی كردووه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ به‌رده‌وام ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی له‌ سنووری پارێزگاكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئاماده‌كردن: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.