هه‌رسێ كچه یاریزانى به‌رزركردنه‌وه‌ى قورسایی هه‌ولێر به‌ناوه‌كانى ( ئۆشین موحسین – ئیسرا موحسین – ئیناس موحسین ) به‌شداربوو له‌پاڵه‌وانێتى ڕۆژئاوایی به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی ئاسیا ، كهنوێنهرایهتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیان ده‌كرد توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن به‌به‌ده‌ست هێنانى 22 ملوانكه‌ى زێڕ
پاڵه‌وانێتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی ڕۆژئاوایی ئاسیا له‌وڵاتى به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو به‌به‌شدارى وڵاتانى ( عێراق – ئوردن – سعودیه – به‌حرێن – قه‌ته‌ر – سوریا )
ئه‌نجامى سێ كچه یاریزانه‌كه‌ى هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌م شێوه‌یه بوو له‌پاڵه‌وانێتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی ڕۆژئاوایی ئاسیا
ئۆشین موحسین لە كێشی (69)كگم توانی (3) ملوانكەی زێر لەسەر ئاستی لاوان و (3) ملوانكەی زێر لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بە دەستبهێنێت.
ئیسرا موحسین لە كێشی (48)كگم توانی (3) ملوانكەی زێر لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان و (3) ملوانكەی زێر لەسەر ئاستی لاوان بە دەستبهێنێت.
ئیناس موحسین لە كێشی (63) توانی (3) ملوانەی زێر لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان و (3) ملوانكەی زێر لەسەر ئاستی لاوان و (3) ملوانكەی زێر لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بەدەسبهێنێت
سێ كچه وهرزشكارهكهى هه‌ولێر كهپاڵهوانى ئاسیان موحسین عه‌زیزى باوكیان ڕاهێنه‌رایه‌تیان ده‌كات ، ئه‌م خێزانه وه‌رزشوانه له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م لهبهشدارییان لهپاڵهوانێتیهكانى كوردستان و عێراق و ئاسیا توانیویانه ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و تێیدا ژماره بن له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.