هایكۆ ماس، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له یه‌كه‌م گوتاریدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، نابێت ئه‌ڵمانیا هێزه‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكێشێته‌وه و دەبێت هاوكاری هێزه‌كانی عێراق بكه‌ن.
ماس گوتيشى: "ئه‌و سه‌قامگیرییه ناسكه‌ی له‌دوای شه‌ڕی داعش هاتووه‌ته ئاراوه، پێويسته پارێزگاری لێ بكرێت".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: "له‌م كاته‌دا كشانه‌وه له عێراق، كارێكی راست نابێت و ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌بێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌رسۆلا ڤۆنده‌رلاین، له ئاشكرای كرد راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به نيازه ژماره‌ی هێزه‌كانیان له 1200 سه‌ربازه‌وه بۆ 800 سه‌رباز كه‌م بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.