Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:57

وه‌زیرى شه‌هیدان و پارێزگارى هه‌ڵه‌بجەگله‌یی له‌ حکومه‌تى به‌غدا ده‌که‌ن

ساڵیادى تاوانى كیمیایبارانى هه‌ڵه‌بجه‌ یادكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ مه‌راسیمى سییه‌مین ساڵیادى تاوانى كیمیایبارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌، عه‌لى عوسمان رایگه‌یاند، "داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین، رێككاره‌كانى بوون به‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بكه‌ن".

گوتیشى: "به‌ ناوى پێنج هه‌زار شه‌هیده‌وه‌ داوایان لێده‌كه‌ن كارى جدى بكه‌ن بۆ كاراكردنى بڕیارى ژماره‌ 568ى رۆژى 31ى 12ى 2013ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، كه‌ بڕیار دراوه‌ له‌سه‌ر كاركردن بۆ ناساندنى هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ".

هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان گله‌ییتان لێده‌كه‌ن له‌ پاى خه‌مساردیتان له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌. ئێوه‌ به‌ ته‌واوكردنى رێككاره‌كانى به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌توانن دڵى كه‌سوكارى شه‌هیدان خۆش بكه‌ن".

پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ گوتیشى: "به‌ ته‌واوكردنى رێككاره‌كانى به‌ نێوده‌وڵه‌تیكردنى مه‌رزى ته‌وێڵه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ینه‌ شارێكى پڕ جووڵه‌ى ئابوورى و بازرگانى له‌ داهاتوودا".

ناوبراو سوپاسى كۆمارى ئیسلامى ئێران و شاندى وڵاتانى به‌شداربووى مه‌راسیمه‌كه‌شى كرد و دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان بوونه‌ته‌ لانكه‌ى ژیان و ئاوه‌دانى و خه‌ڵك له‌ دوورى سه‌دان كیلۆمه‌تره‌وه‌ سه‌ردانى هه‌ورامان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جوانى سرووشت و ئه‌ندازه‌ى ته‌لارسازى و شارستانییه‌تى ناوچه‌كه‌ ببینێت.

ئه‌مڕۆ سى ساڵ به‌سه‌ر تاوانى كیمیایبارانى هه‌ڵه‌بجه‌ تێده‌په‌ڕێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌راسیمێكى یادكردنه‌وه‌ سازكرا و تێیدا وه‌زیرى كاروبارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان مه‌حمود ساڵح له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، جێگه‌ى نیگه‌رانیمانه‌ كه‌ تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هیچ قه‌ره‌بوویه‌كى ماددى قوربانییه‌كانى نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

گوتیشى: "له‌ ماده‌ى 132ى ده‌ستوورى عێراقدا، حكومه‌ت پابه‌ند كراوه‌ به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیان، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین حكومه‌ت ئه‌و مادده‌یه‌ جێبه‌جێ بكات".

هه‌روه‌ها گوتى: "له‌ 2014ه‌وه‌ تا ئێستا به‌ هۆى كێشه‌ى داراییه‌وه‌ نه‌مانتوانیوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌تى كه‌سوكارى شه‌هیدان بكه‌ین". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.