بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەبارەی کەشوهەوا روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێت، ئەو رەشەباو تۆزوخۆڵەی ههرێمى کوردستانی گرتووەتەوە، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە کۆتایی دێت.
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان، ئەو رەشەبا و خۆڵبارینەی ئەمڕۆ هەینی 16-3-2018 رووی لە کورستان کردووە، لەژێر کاریگەریى هەردوو نزمە پاڵەپەسۆى دەریای سوورو نیمچەدوورگەى عەرەبى دروستبووە، بەشێوەی جیاوازیش لە هەندێک ناوچە بارانباریوە و هەورەتریشقەشی لەگەڵ بووە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسی، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێک کاتدا تۆز و خۆڵ بەرزبووەتەوە و لەشێوەی خۆڵبارین دەردەکەوێت، ئەم کەشوهەوا ناجێگیرەش تاوەکو بەرەبەیانى رۆژى شەممە 17-3-2018 بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.