Erbil 24°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:20

کوردستانیان 5 خوله‌ک به‌ بێده‌نگی بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ستان

هه‌موو ساڵێك له‌ 16ـی سێ ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌
كوردستانیان 5 خوله‌ك به‌ بێده‌نگی بۆ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ستان
کوردستان TV
100%

هه‌موو ساڵێك له‌ 16ـی سێ ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كوردستانییان به‌ وه‌ستانی پێنج خوله‌ك هاوخه‌می خۆیان بۆ  كه‌سوكاری قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌بڕن .

له‌م یاده‌ خه‌مناكه‌دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لی كورد، هاووڵاتیانی كوردستان له‌ سییه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و‌ هه‌ولێر و سۆران و سلێمانی و ئاكرێ و شێخان مه‌به‌ستی دووپاتكردنه‌وه‌ی وه‌فا بۆ شه‌هیدان و قوربانییانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییانی شاره‌كه‌،بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك بێده‌نگ ڕاوه‌ستان .

ڕۆژی 16ـی سێی 1988، رژێمی بەعسی عێراق بە گازی قەدەغەکراوی کیمیایی ھێرشی کردە سەر شاری ھەڵەبجە و بەو ھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە 15 ھەزار ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و سەدان منداڵیش بێسەروشوێن بوون.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.