باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا له عێراق به بۆنه‌ى 30 هه‌مین ساڵڕۆژى تاوانى كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا ھاوخەمیی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتەدا دەدەبڕێت.
باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بەدەست ئاسەواری بەرکەوتنی چەکی کیمیاییەوە دەناڵێنن دووپات ده‌كاته‌وه.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا هه‌روه‌ها ده‌ڵیت، یادی کارەساتی ھەڵەبجە رۆژی ماتەمینییە بۆ ھەموو عێراق و به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
ڕاشیدهگهیهنێت كه ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندى خۆى بۆ پشتیوانیكردنى عێراق دووپاتده‌كاته‌وه له پێناو رێگریكردن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.