بە مەبەستی ڕێزگرتن لە قوربانییانی هەڵەبجە، ئهمڕۆ لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی چەند خولەكێك سەرجەم ڕێكارەكانی ژیان دهوهستێت، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پێنج هەزار شەهید .
ئهمڕۆ هەینی 16ـی ئادار، بڕیارە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی چەند خولەكێك سەرجەم ڕێكارەكانی ژیان بە وەستانی ئۆتۆمبێل و پەخشی كەناڵ و ڕادیۆكان و هاتوچۆی هاووڵاتییان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان لە سەعات 11 یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بكرێتەوە.
وەك هەموو ساڵێك كەناڵەكانی میدیا و ڕادیۆكانیش پابەندی زەنگی دڵتەنگی و ئاگەداركردنەوە بن بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی شاری هەڵەبجە بەسەری هاتووە.
ئهمڕۆ 30 ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت یادی تاوانێكی كۆمەڵكوژی بە چەكی كیمیایی، لەلایەن ڕژێمی "بەعس"ی فاشی ئەوكاتەوە لە گەرمەی شەڕی عێراق - ئێران و لە دوا ساڵەكانی ئەو شەڕەدا، لە ئەنجامدانی ئەو تاوانەدا، هەزاران كەس لە خەڵكی سڤیل لە ژن و منداڵ و پیر لەو شارەدا بە گازی ژەهراوی بوونە قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.