ماوەی چەند ڕۆژێکە جموجۆلی سەربازی سوپایی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایه وبۆردومانی فڕۆکەجەنگیەکانیش بەردەوامە
دوایی ئەوەی شەوی ڕابردو فڕۆکەجەنگیەکانی سوپایی تورکیا بەچڕی ناوچەکانی خواکوڕک وگەلی ڕەشیان بۆردومان کردو لەشکر و سەربازانی تورکیاش لەسنوری کانیەش تا بناری چیای ئاودەل کیویی وگوندی ئێشمێ زیاتر لە 4 کلیۆمەتر لەناوخاکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئاراستەی گەلی خواکوڕک پێشڕەویان کرد،
ئەمشەو کات ژمێر 8:15 خولەک، بۆجارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا چیای ڕەش و سەرچەمان وبناری ئاودەل کیویان بۆردومان کرد ، جموجۆلی سەربازانی تورک لەو سنورە، ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند لەشکری تورکیا لەسنوری کانیە ڕەش تا گەلی ڕەش وبناری چیایی ئاودەل کیوی زاتر لە 14 کیلۆمەتر هاتوتەناوخاکی هەڕێمی کوردستان، ڕاشی گەیاند ماوەی چەند ڕۆژێکە جمو جۆلە سەربازیەکان وبۆردمانی فڕۆکەکان بۆسەر ناوچەکە بەردەوامن و پێش بینیش دەکرێت سوپایی تورکیا لەو ناوچەیە بەنیازی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی فراوانی سەربازی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.