ئۆرسولا ڤۆن دەر لاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، راوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لەسەر ئەرکەکانیان لە ههرێمى كوردستان بەردەوام دەبن .
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەرکی نوێی راوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا راهێنانی بواری جەنگ نابێت ، بەڵكو فێرکردنی هێزە لۆکاڵییەکان دەبێت بۆ هەڵگرتنەوەی مین و بۆمبە چێندراوەکان و پارێزگاریکردن لە خۆیان لە چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و دروستکردنی فێرگەی سەربازی و راهێنانکردن بە راهێنەرە سەربازییەکان.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بە گرنگییەوە باسی لە یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە کرد لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیەوە و گوتی، ئەو کارە بۆ تێکشکاندنی داعش گرنگ بوو. ههروهها بەپێویستی زانی راوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.