Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:12

سبەی لە هەرێمی کوردستان یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ده‌کرێته‌وه‌

هه‌زاران خەڵكی سڤیل لە ژن و منداڵ و پیر بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
#7
100%


بەمەبەستی ڕێزگرتن لە قوربانییانی هەڵەبجە، سبەی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی چەند خولەكێك سەرجەم ڕێكارەكانی ژیان ده‌وه‌ستێت، بۆ ڕێز لە گیانی پێنج هەزار شەهید بگرن.

سبەی هەینی 16 ئادار، بڕیارە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی چەند خولەكێك سەرجەم ڕێكارەكانی ژیان بە وەستانی ئۆتۆمبێل و پەخشی كەناڵ و ڕادیۆكان و هاتوچۆی هاووڵاتییان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان لە سەعات 11 یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بكرێتەوە.

وەك هەموو ساڵێك كەناڵەكانی میدیا و ڕادیۆكانیش پابەندی زەنگی دڵتەنگی و ئاگەداركردنەوە بن بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی شاری هەڵەبجە بەسەری هاتووە.

سبەی 30 ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت یادی تاوانێكی كۆمەڵكوژی بە چەكی كیمیایی، لەلایەن ڕژێمی "بەعس"ی فاشی ئەوكاتەوە لە گەرمەی شەڕی عێراق - ئێران و لە دوا ساڵەكانی ئەو شەڕەدا. لە ئەنجامدانی ئەو تاوانەدا، هەزاران كەس لە خەڵكی سڤیل لە ژن و منداڵ و پیر لەو شارەدا بە گازی ژەهراوی بوونە قوربانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.