دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر توركمانه‌كانی شاری كه‌ركوك ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاگرێكی گه‌وره له پارێزگاكه هه‌ڵگیرسێ و نیگه‌رانیشن له‌و بارودۆخه ئه‌منییه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه .
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له شاری كه‌ركوك به به‌غدا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: پارێزگای كه‌ركوك به ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباره ئیدارییه‌كانی ده‌ناڵێنێ، ترسیشمان له‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانانه‌ی پارێزگاكه بۆ هه‌ڵگیرسانی ئاگرێكی گه‌وره بگۆڕدرێ.
هه‌روه‌ها گوتی: نیگه‌رانییه‌كی زۆر له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك هه‌یه، پێویسته هه‌مووان به باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌دا بكه‌ن.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، داواشی له حكومه‌تی فیدراڵ كرد به حیساباته سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی خۆی بۆ به‌رقه‌راربوونی ئارامیدا بچێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.