نوێكراوه‌ته‌وه..
له سنووری شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی له سه‌ر رێگای مه‌نده‌لی به‌له‌دروز له هێرشێكی چه‌كداریدا 5 كارمه‌ندی پۆلیسی گومرگی دیاله كوژران.
له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه "شێخ ئازاد حه‌مید شه‌فی" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر 5 پۆلیسی گومرگی دیاله كه 2 ئه‌فسه‌رو 3 پۆلیس بوون له سه‌ر رێگه‌ی مه‌نده‌لی به‌له‌دروز له كاتی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ به‌عقووبه له ئاكامدا هه‌موویان كوژراون.
راشیگه‌یاند: په‌راوی لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن پۆلسه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام تا ئێستا نهزتنراوه ئه‌و چه‌كدارانه كێن و سه‌ر به چ گروپ و ده‌سته‌یه‌كن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.