Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 14:31

به‌ریتانیا پشتگیری له‌ حکوومه‌تێکی به‌هێز له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

له‌ پشتیوانی و هاوكارییه‌كانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ریتانیا پشتگیری له‌ حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ پشتیوانی و هاوكارییه‌كانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا وێڵكس خۆشحاڵیی خۆی به‌ ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه‌ له‌ ئه‌نجامی دیالۆگی نێوان نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی بوو، پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشان دا.

به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ریتانیا پشتگیری له‌ حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ پشتیوانی و هاوكارییه‌كانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و دیپلۆماسیدا.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی به‌ریتانیای له‌ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و بڕیار‌ی حكوومه‌تی عێراقی به‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌رێنی ناساند و به‌ هه‌نگاوێكی باشی به‌ ئاراسته‌ی هه‌نگاونان بۆ قۆناغێكی باشتر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

به‌ڕێزیان خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد و به‌ پێویستی زانی هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر و به‌غدا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا.

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.