Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:37

فیلمێکی کوردی ده‌چێته‌ مه‌سقه‌ت

ته‌نیا 36 فیلم ده‌ستنیشانكران بۆ به‌شداریكردن له‌ فێستیڤاله‌كه‌
کوردستان TV
100%


فیلمی دیكۆمێنتاری  ( مرن ل هه‌مبه‌ر برینا وایری )  له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكار " سه‌روه‌ر عه‌بدوللا " كه‌ باس له‌ قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات ، به‌شداری له‌ فێستیڤالێكی جیهانی له‌  مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان ده‌كات .

سه‌روه‌ر عه‌بدولڵا ئاشكرایده‌كات  له‌ كۆی   500 فیلم كه‌پێشكه‌ش  كرابوون بۆ به‌شداریكردن له‌م فێستیڤاڵه‌،  ته‌نیا 36 فیلم  ده‌ستنیشانكران  بۆ به‌شداریكردن له‌ فێستیڤاله‌كه‌ ، وتیشی ، فیلمی " مرن ل هه‌مبه‌ر برینا وایری " یه‌كێك بوو له‌م 36 فیلمه‌ .

ئه‌م فیلمه‌ له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی جیهانیدا به‌شداری كردووه‌ و خه‌لاتكراوه‌ ، له‌ فێستیڤاڵی ئورگوای به‌شداری كردوو توانی خه‌لاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری به‌ده‌ستبهێنێت ،هه‌وه‌رها له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاته‌كانی " ئیسپانیا ، مه‌كسیك ،ئه‌مریكا و رۆمانیا " به‌شداربووه‌ له‌ فێستبڤاله‌ جیهانییه‌كاندا ، له‌ كۆتایی ساڵی 2017 به‌شدار بوو له‌ فێستیڤاڵی پۆله‌ندا و وه‌ك باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری هه‌ڵبژێردرا .

جێی باسه‌ 26 / 3 / 2018  فێستیڤاڵی مه‌سقه‌ت له‌ وڵاتی عومان به‌رێوه‌ده‌چێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.