Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:46

راستییه‌کانی پشته‌وه‌ له‌ هۆڵه‌ندا نمایشده‌کرێت

باس له‌ كچێكی خه‌ڵكی كۆبانێ ده‌كات كه‌ هه‌ڵاتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی  گروپی شانۆی  بێسنوور بریاره‌ رۆژانی  ( 14، 17 ، 18 ) ی مانگی داهاتوو له‌ چه‌ند شارێكی هۆڵه‌ندا شانۆی " راستییه‌كانی پشته‌وه‌ " نمایشبكه‌ن .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆیه‌ " باكۆ سۆرانی " ئاشكرایده‌كات شانۆی راستییه‌كانی پشته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكی بچووك پێكهاتووه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ چیرۆكێكی گه‌وره‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن .

ئه‌م شانۆیه‌ باس له‌ نووسه‌رێكی ژن ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن گرووپێكی نادیاره‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ی تیرۆری لێده‌كرێت ، هه‌روه‌ها باس له‌ كچێكی خه‌ڵكی كۆبانێ ده‌كات كه‌ هه‌ڵاتووه‌ ، چیرۆكی دوو سه‌ربازیش كه‌ له‌ دوا رۆژه‌كانی ژیانیاندا باس له‌ داهاتوو ده‌كه‌ن له‌ نێو ئه‌م شانۆیه‌دا به‌دی ده‌كرێت .

ئه‌م شانۆیه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌لێك ئه‌كته‌ر نمایشده‌كرێت كه‌ ژماره‌یان 15 كه‌س ده‌بێت و له‌ له‌ 5 كه‌لتووری جیاوازه‌وه‌ هاتوون وه‌كو ( كوردستان ، هۆله‌ندا ، سووریا ، رۆمانیا و فنله‌ندا ) .

هونه‌رمه‌ند " حه‌مه‌ به‌كر" مۆسیقای شانۆكه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ و " باكۆ سۆرانی" ش كاری ده‌رهێنانی بۆ شانۆكه‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ قاوه‌خانه‌ی " ڤان ماریا " له‌ شاری ئاپه‌لدۆرن  له‌ وڵاتی هۆله‌ندا نمایشده‌كرێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.