شاندی په‌رله‌مان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌رپێدانی نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 14ی ئادارى 2018، له له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا، شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانى كوردستان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سکرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک فراکسیۆن و سه‌رۆک لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، به‌یاوه‌ریی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ریتانیا و شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بۆرت، وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی کۆبوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا شاندی په‌رله‌مانی کوردستان باسیان له ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان و پڕۆسه‌ی سیاسی و پێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد و ئاماژه‌یان به گرفته‌کانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری کرد.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا تیشک خرایه‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆریستان و پێگه‌و ڕۆڵی کوردستان له په‌ره‌پێدانی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دا.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ستایشی هه‌رێمی کوردستانی کرد و دووپاتی گرنگیپێدانی وڵاتی به‌ریتانیای کرده‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان و دۆزی کورد و گووتی: "ده‌خوازین پێگه‌ی کوردستان هه‌میشه به‌هێزبێت له‌ناوچه‌که‌دا".
هه‌روه‌ها خوازیاری چاره‌سه‌ری کێشه و گرفته‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراقی بوو و خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر پێشوه‌چوونی دانوستان و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕی.
له کۆتایی دیداره‌که‌شدا، خواستی خۆیانی له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی به‌هێزی هه‌رێمی کوردستان خسته‌ڕوو، پابه‌ندبوونی عێراق و کوردستانیشی به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور به‌گرنگ و کاری دروست زانی.
دواتر هه‌ردوولا هیوایان خواست په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا به‌هێزتربکه‌ن و ئاماده‌یی هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه خرایه روو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.