Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 00:09

ئه‌مه‌ریکاو ئه‌لمانیا پێشوازى له‌ بڕیاری کردنەوەی فروکەخانەکانی کوردستان ده‌که‌ن

هه‌ردوو وولات ده‌خوازن كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن
کوردستان TV
100%

کۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر لە توویتێکیدا دەڵێت، پێشوازی لە راگەیاندنی کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا دەکات.

لە توویتەکەیدا کۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، هەردوولا لەسەر بنەمای دەستوور درێژە بە گفتوگۆ بدەن.

دوێنێ سێشەممە حەیدەر عەبادی بڕیاریدا گەمارۆی سەر گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەڵبگرێت و رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی حکومەتی ناوەندییان جێبەجێکردووە.

هاوکات برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، پێشوازی لە دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن، کە لە ئەنجامی دیپلۆماسییەتێکی باش لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەدیهاتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.