Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 00:19

بەغدا بڕیاری راگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی هەڵوەشاندەوە

لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاسیا ، زەین و کۆڕەک
کوردستان TV
#7
100%


به‌غدا بڕیاری راگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاسیا ، زەین و کۆڕەک هەڵوەشاندەوە.

دەستەی گەیاندن و راگەیاندنی عێراق ، بڕیاری راگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاسیا ، زەین و کۆڕەک هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی بە بڕیارێک لە مانگی رابردوو پەیوەندییەکانی راگرتبوو.

ده‌سته‌ی گشتیی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندی عێراق به‌ بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌ت له‌ لایه‌ن ده‌سته‌كه‌ی ئه‌وانەوە بڕیاری ڕاگرتنی هێڵی نۆرماڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش وای كرد كێشه‌ی زۆر بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دروست بێت، چونكه‌ هه‌موو ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵی نۆرماڵ بوونه‌، بۆیه‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ به‌ ناچاری ژماره‌یه‌ك ته‌له‌فۆنی موبایلیان بڵاو كرده‌وه‌، تاوه‌كو هیڵه‌كانی نۆرماڵ ده‌كه‌ونه‌وه‌ كار.

رۆژی 29/9/2017 به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وه‌ك سزادانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ به‌ڵی ده‌نگیاندا، هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شته‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان داخران.

شایه‌نی باسه‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت به‌غدا بریاری راگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاسیا ، زەین و کۆڕەک راگرت. ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2017 بڕیاری راگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاسیا ، زەین و کۆڕەک هەڵوەشاندەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.