وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایده‌گه‌ێنێ، له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین دژی چه‌كداره كورده‌كانی ناوچه‌كه هیچ بیانوویه‌كی نییه، ده‌شڵێ ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر كۆنمان له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا هه‌یه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌ر ئیڤ لۆدغیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی راگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای ترسه یاساییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به سنووره‌كه‌ی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌بێت بوترێت كه ئه‌وه بیانوویه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا به‌و شێوه‌یه سوپای توركیا هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین.
هه‌روه‌ها گوتی: ناتوانین ئاهه‌نگ بگێڕین به‌هۆی ڕزگاركردنه‌وه‌ی به‌شێكی سوریا و به‌شه‌كانی دیكه به‌ته‌واوه‌تی به‌جێ بهێڵین واز بێنین ئه‌و خه‌ڵكانه بمرن كه ئێمه باش ده‌زانین چیان كردووه تا گه‌یشتوون به‌م ئه‌نجامه.
لۆدغیان گوتیشی : هۆكاری سه‌ره‌كی له‌پشت سووربوونمانهوه له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر كۆنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا و ئێمه دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره‌یان هه‌بووه له گرتنه‌وه‌ی ڕه‌ققه‌دا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.