Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:32

دوای 34 ساڵ مقەسێک لە ناو سکی نەخۆشێک دەردەھێندرێت

لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر
کوردستان TV
#7
100%


لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر كە نەخۆشخانەیەكی حكوومییە لە شارەكەدا، نەشتەرگەرییەكی دەگمەن بۆ نەخۆشێك ئەنجامدرا و مەقەستێك لەناو سكی نەخۆشێك دەرهێنرا كە بەپێی زانیارییەكان 34 ساڵ پێش ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر لە كاتی نەشتەرگەری ئەومقەستە لە ناو سكی بە جێماوە.

فاخیر كرمانجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر ڕاگەیاند، لە ڕووداوێكی زۆر سەیری پزیشكی نەخۆشێك ساڵی ( 1984) دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ كرابوو مەقەستێك لە ناو سكی بە جێمابوو، ئەمڕۆ دوای (34) ساڵ بە حاڵەتی كت و پڕ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری توانرا مقەستەكەی لە سكی دەربێنن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر دەڵێت، ئەو نەشتەرگەریە لە لایەن پزیشكی پسپۆری نەشتەرگەری د.سەرهەنگ حسێن بە سەركەوتووی ئەنجامدرا  و ئێستایش نەخۆشەكە لە ژێر چاودێری چڕدایە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری و باری تەندروستی جێگیرە.

كرمانجی ئاشكرای كرد، ئەو نەشتەرگەرییە زیاتر لە دوو سەعات بەردەوام بووە و مقەستەكەیش كەلوپەلی ساڵانی زووە كە بەهەمان شێوە لەكاتی نەشتەرگەری لەناو سكی جێماوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.