نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا، پێشوازی لە كردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكەی هەرێمی كوردستان كرد، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌وه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازیكرد له‌بڕیاری كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە برێت ماكگۆرك لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیویەتی پێشوازی لە كردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دەكەین لە هەرێمی كوردستانی عێراق. ئەمە ئەنجامی هەوڵە دیبلۆماسیە بەردەوامەكانی چەند مانگی رابردووە.
ماكگۆرك هەروەها كردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی، بە هەنگاوێكی گرنگ بەرەو سەقامگیری بۆ قۆناخی دوای نەمانی داعش وەسف كردووە و رایگەیاندووە كە ئەم هەنگاوەش پێویستی بە حكوومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو هەیە لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، یان كۆبیچ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌وه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازیكرد له‌بڕیاری كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندبوون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له‌هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو سلێمانی.
وتیشی: "ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێكی ئیجابییه‌و شه‌راكه‌وت و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم پته‌وترده‌كات، داواش ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و بڕیاره بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پێویسته كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بە بڕیارێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرانەوە.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی بەسەر گەلی کوردستاندا سەپاند، لەوانە؛ داخستنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەولێر و سلێمانی و بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی.
ئێواره‌ی رۆژی 29ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017 به‌بڕیاری حكوومه‌تی عێراق، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی راگیرا و ته‌نها رێگا به گه‌شته ناوخۆییه‌كان ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.