به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حه‌یات بریاره ئه‌مڕۆ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریار له ده‌ست پێكردنی گه‌شته نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی بدات و دواتریش مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ره‌وانه بكات.
بریاره ئه‌مڕۆ حه‌یده عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریار له ده‌ست پێكردنی گه‌شته نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی بدات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راده‌گه‌ێنێ.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: دوای كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ، فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.