بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، فەرمان دەرچووە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕاسپاردنی فازل ئەسوەد حەسەن وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای کەرکوک و دانانی بەڕێوەبەرێکی نوێ لە جێگەکەی.
بەگوێرەی نوسراوەکە کە دوێنێ 11ی ئازاری 2018 دەرچووە محەمەد ئیقبال سەیدەلی وەزیری پەروەردەی عێراق ئیمزای لەسەر فەرمانێکی وەزاری کردووە بۆ کۆتاییهێنا بە ڕاسپاردنی فازل ئەسوەد حەسەن لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای کەرکوک و گێڕانەوەی بۆ پیشە و فەرمانگەکەی پێشتری.
وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، وەزیری پەروەردەی عێراق، عەبد عەلی حسێن جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی سریانیی ڕاسپاردووە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک بە وەکالەت.
ئەو گۆڕانکارییە ئیدارییە لە دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای کەرکوک لەکاتێکدایە، ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایهنێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئهو ناوچانهدا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سهربارى ئهوهى چهندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان لهو ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.