Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:42

نوسینگەی ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لەهه‌رێم کرایەوە

بودجەکەشی دەگاتە 160 ملیۆن دۆلار
کوردستان TV
#7
100%


ئەمریکا پڕۆژەیەکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.  جۆن لیستەر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەڵێت: "پڕۆژەکە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە و پڕۆژەی تەکامولی پێدەڵێن، بودجەکەیشی دەگاتە 160 ملیۆن دۆلار، پڕۆژەکە لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێدەکرێت و کۆمەڵێک بوار لەخۆدەگرێت.

رۆژی دووشەممە 12-3-2018، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دۆگلاس سیلمان، باڵیۆزی‌ ئەمریکا له‌ عێراق و جۆن لیستەر، نێردەی رێکخراوی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، لقێکی رێکخراوی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییان لە هەولێر کردەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان رێکخست.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەش وتی: كردنەوەی نوسینگەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لە هەرێم كارێكی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكایە، بەمەش ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێم دەسەلمێنێت و  پاڵپشتی هەرێم دەكات.

ئاماژەشی بەوەدا كە ئەو چاكسازیانەی حكومەتی هەرێم بەنیازە بیانكات چاكسازی ریشەین و تەنها قسە نین و بەردەوام دەبن.

قوباد تاڵەبانی لە بارەی پرۆژەكەشی رایگەیاند: ناوەڕۆكی پرۆگرامەكە بریتییە لە چاكسازی دارایی و ئابوری و پرۆژەكەش دەبێتە تەواوكاری چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم.

دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییە هاوبەشەکەدا رایگەیاند: پرۆگرامەکە بۆ ئەوەیە گۆڕانکارییەک لە ژیانی خەڵکی ناوچەکە دروستبکات، ئەویش بە پشتگیریکردنی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەولێر لە هەموو رووێکەوە بۆ باشترکردنی لایەنی دارایی و باشترکردنی باروگوزەرانی خەڵکی لەڕووی پشتگیرکردنی هەردوو حکومەت لەڕووی داراییەوە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق باسی لەوە کرد کە رێکخراوەکان لە هەرێمی کوردستان وادەکەن ئیدارەی دارایی بەرەوپێش بچێت و دامودەزگاکانیش بەهەمانشێوە پێشکەوتن یاخود بەرەوپێشچوون لە کارەکانی خۆیان ئەنجامبدەن. ئەو نموونەیەکی هێنایەوە و گوتی: "بۆ نموونە IGPA وادەکات سیستەمی تۆمارکردن بۆ بڕی دارایی و بۆ مووچە و هەموو لایەنەکان بەرەو باشتر بچن و چاکسازییان تێدا ئەنجامبدرێت، ئەمە وادەکات بڕە پارەیەکی باش لە داهاتوودا بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە، لایەنی داراییش بەشێوەیەکی شەفاف و چالاک کارەکانی خۆی ئەنجامبدات و پارە بەفیڕۆ نەدرێت".

دۆگلاس سیلیمان گوتیشی: "IGPA، رێکخراوە مەدەنییەکان و خزمەتگوزاری گشتی لەخۆدەگرێت و خزمەتێکی باشتر پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکە دەکات. یەکێک لە ئامانجەکانی ئێمە و رێکخراوە مەدەنییەکانیش ئەوەیە دەستمان بگاتە هەموو کۆمەڵگەکان بە هەموو چین و توێژ و ئایینەکان بۆئەوەی  باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.