Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 11:03

حکومه‌تى هه‌رێم هاورده‌کردنى مریشکى به‌ستوو قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

پشت به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌به‌ستێت
کوردستان TV
#7
100%

دوابه‌ دواى ئه‌لقه‌یه‌كى به‌رنامه‌ى تیشك له‌ سه‌ر شاشه‌ى كوردستان تیڤى سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌و چاره‌سه‌ركردنى به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانى په‌له‌وڕ و هاورده‌كردنى مریشكى به‌ستوو له‌ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم دوابڕبارى خۆى له‌و باره‌ییه‌وه‌ دا

 

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ به‌ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: دوابه‌دواى گفتوگۆكردن و راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى چه‌ند بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و خاوه‌ن كێڵگه‌كانى په‌له‌ور ِبده‌ین و چونكه‌ له‌ ماوه‌ى پێشوو زیانێكى زۆر به‌ر به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان كه‌وتووه‌

له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا نه‌وزاد ئه‌دهه‌م گووتى: ئێمه‌ به‌نوسراوى فه‌رمى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌وا له‌مه‌ودا مریشكى به‌ستووى هاورده‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌و ته‌نیا هه‌ندێك چێشتخانه‌و رێستورانت نه‌بێت كه‌ پێویستیان به‌ به‌ كارهێنانى مریشكى به‌ستوو هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ى ماركه‌كانى وه‌ك (كه‌ى ئێف سى)

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌دا ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ  لێژنه‌ى ئابوورى پارێزگاكان دراوه‌ وه‌ بۆ هاورده‌كردنى هه‌ركه‌ل و په‌لێكى خواراكى و به‌كارهێنان وه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى بازارى پارێزگاكان له‌ ئه‌گه‌رى ناهاوسه‌نگى به‌نوسراو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ رێگه‌ پێدان به‌ دووباره‌ هاورده‌كردن  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.