سبه‌ى سێشه‌ممه كاتژمێر 10:45 به‌كاتى هه‌ولێر، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى شازده‌ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ئه‌م دوویاریه به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی میواندارى سێڤییاى ئیسپانى ده‌كات
یاری چوون لهروبهرووبونهوهى ئه‌م دوو یانه‌یه به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆل به‌كۆتا هات ، هه‌ردوو یانه له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌پێناو براوه‌بوون و گه‌یشتن به‌قۆناغى هه‌شتى خوله‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن پێى بگه‌ن .
له‌یاریه‌كى دیكه‌دا له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ....
رۆمای ئیتتاڵى میواندارى شاختارى دانیماركى ده‌كات
یارى چوونى ئه‌و دوو یانه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندى شاختار به‌كۆتا هات كاتێك یانه دانیماركیهكه به 2 گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه بوو، هه‌وڵى هه‌ردوو یانه له‌یارى گه‌ڕانه‌وه براوهبوونیانه، شاختار له‌پێناو سه‌ركه‌وتنێكى دیكه هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستى بهێنێ و تۆمارى بكات به‌ئامانجی گه‌یشتنى به‌قۆناغى هه‌شتى خوله‌كه .
یانه‌ى رۆما له‌یارى چوونى شكستى هێنابوو به‌دوای ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌یه به‌جۆرێك بتوانێ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى هه‌شتى خوله‌كه .
یارییه‌كانى ڕۆژى چوارشه‌ممه له‌كاتژمێر 10:45 شه‌و له‌یارى گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 16
بشكتاش – بایرن میونشن
بارسێلۆنا – چێڵسى
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.