دواى زیاد بوونى جموجۆڵه‌كانى داعش له ناوچه‌كانى سونه‌نشین به‌تایبه‌تى ده‌ورو به‌رى پارێزگاكانى كه‌ركوك و موشڵ له ههفته‌ى رابردوو تا ئه‌مرۆ چه‌ندین هێرش و په‌لامار بۆسه‌ر پێگه‌و بنكه كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپاى عێراق زیاتر بووه ، دواین په‌لاماردانیش بۆسه‌ر گوندى مشریفه‌ى نزیك گه‌یاره بووه
له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی شه‌وی رابردوو 6 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون
له گوندی مشریفه‌ی نزیك ناحیه‌ی گیاره چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و له ئاكامدا موقه‌ده‌مێك و 5 چه‌كداری تری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون.
شیاوی باسه ئه‌وه له كاتێكدایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی له مانگی 12ی ساڵی رابردوو له ئاهه‌نگێكدا سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.