سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند، كاتژمێر 7:30ى ئه‌مشه‌و، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی چه‌ند شوێنێكان له ناوچه‌ی گه‌لی عه‌لیه ڕه‌ش له بناری چیای "قه‌ره‌چووخ" له سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆردومان كرد‌و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش كوژران و برینداربوون .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا جموجۆلیان هه‌یه و به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مشه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و برینداربوون، به‌ڵام ئاماری ته‌واوی كوژراوه‌كان و برینداران نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.