یه‌كه‌م كورته فیلمی ترسناك له ژێر ناوی " جادووی ئه‌هریمه‌ن " كه له لایه‌ن گرووپێكی گه‌نج له كوردستان كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كرێت ، بریاره به‌م نزیكانه نمایشبكرێت .
رێباز ره‌واندزی خۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م كورته فیلمه كردووه ئاشكرایده‌كات بیرۆكه‌ی ئه‌م فیلمه كۆنه به‌ڵام تا ئێستا كه‌سێك نه‌بووه كاری له‌سه‌ر بكات ، وتیشی ئه‌م فیلمه له دوو به‌ش پێكهاتووه كه به‌شی یه‌كه‌می 10 خوله‌كه به‌شی دووه‌میشی كه هێشتا كاری ده‌رهێنانی بۆ نه‌كراوه 20 خولهك ده‌بێت .
نزیكه‌ی 3 ملیۆن دینار تێچووی به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كورته فیلمه‌یه كه 5 ئه‌كته‌ر به‌شداریان تێیدا كردووه ، به‌ڵام به كۆی گشتی 11 كه‌س له فیلمه‌كه به‌شدارن .
جێی باسه ، رێباز ره‌واندزی له ساڵ 2008 ه‌وه كاری دهرهێنامی كلیپ ده‌كات و نزیكه‌ی 20 كلیپی له ئه‌رشیفدا هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.