شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر.
سەرچاوەیەك رایگهیاند" ئهمشهو شاندێكى باڵاى عێراق گهیشتووهته ههولێر و ئامانجىیان تاوتوێكردنى ناوهڕۆكى رێككهوتننامهكهى نێوان ههولێر و بهغدایه.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، شاندهكه بریاره پێش نیوەڕۆى سبەینێ لەگەڵ وەزیرى دارایی کۆدەبنەوەو لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران، چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن. ههروهها وتیشى" شاندهكه لهسهر پرسى نەوت و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان گفتوگۆ دەکەن.
هاوكات هەر ئەمڕۆ سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندبوو كە هاتوچۆ و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە و بابەتی لە پێشینە بۆ ڕێككەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا بابەتی مووچە و كردنەوەی گەشتی فڕۆكەخانەكان دەبێت، دواتر مادەی 140 و چەند پرسێكی ئهمنى گفتوگۆ دهكهن.
پێشتریش بەغدا چەند لیژنەیەكی بۆ وردبینی لیستی مووچەی چەند وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناردبوو كە بەپێی بەڵێنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بێت پێش هاتنی جەژنی نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.