كه‌نالى ئاسمانى زاگرۆس، كه ئێستا له چوارچێوه‌ى ده‌زگاى سه‌ته‌لایه‌تى كوردستان په‌خشى ئاسایی خۆى ده‌كات، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 11-3-2018، یه‌كه‌م په‌خشى به زمانى عه‌ره‌بی ده‌ستیپێكردو له كاتژمێر 6:00ى ئێواره به كاتى هه‌ولێر یه‌كه‌م بلاوكراوه‌ى ده‌نگوباسى به زمانى عه‌ره‌بى په‌خشكردو بریاره له‌مه‌ودوا زاگرۆس به‌رنامه‌كانى ته‌نها به زمانى عه‌ره‌بى پێشكه‌ش بكات، كه خۆى له چه‌ندین به‌رنامه‌ى جیاجیا ده‌بینێته‌وه.
تێزانین، زاگرۆس تیڤی لە 13ی حوزەیرانی سالى 2005دا وەکو کەناڵێکی ئاسمانی سه‌ربه پارتی دیموکراتی کوردستان لە هه‌رێمى كوردستان دامەزراوە، پێشتر بەرنامەکانی به زمانى كوردى په‌خش كردوه، كه بریتی بوون له دەنگوباسى سیاسى و وه‌رزشى و ئابوورى و زانیاری و فیلم و مۆسیقا‌و چه‌ندین به‌رنامه‌ى تر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.