له شاری سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی نزیكه‌ی 700 كیلۆگرام جگه‌ری مریشكی خراپبوودا ده‌گیرێت كه به‌رێگه‌ی نایاسایی له ئێرانه‌وه هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان .
گۆڕان قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه جگه‌ره له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه كه سه‌رچاوه‌ی هاتنه‌كه‌ی به‌رێگه‌ی نایاسایی و له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد سه‌رباری ئه‌وه‌ی جگه‌ری مریشكه‌كه له‌ناو تانكه‌ردا و به رێگه‌ی قاچاغ هێنراوه‌ته ناوه‌وه‌ی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ كرا ده‌ركه‌وت له‌رووی پێكهاته‌ی خۆراكییه‌وه گونجاو نیه بۆ خواردن و له‌ئه‌گه‌ری به كارهێنانیدا زیانی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند: به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستوو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رێگه پێنه‌دراوه.
ووتیشی: بڕیاری له‌ناوبردنی هه‌موو بڕه جگه‌ره‌كه دراوه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.