Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:38

فڕۆکه‌کانی تورکیا ده‌ڤه‌ری سیده‌کانیان بۆردومان کردو پردێکی ناوچه‌که‌شیان ڕووخاند

بۆ جارێ سێیه‌مه‌ سوپای توركیا ئه‌و پرده‌ به‌هۆی بۆردومان و ته‌قاندنه‌وه‌ ده‌ڕوخێنیت
کوردستان TV
#7
100%

له‌ دوێنیه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توكیا بۆ چه‌ندین جار به‌بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ گونده‌ سنورییه‌كان، ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردومان و كردو سه‌ربازانی توركیایاش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان پێشڕه‌ویان كرد.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو تا كات ژمێر 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م جار فڕۆكه‌كانی توركیا هه‌ریه‌ك له‌گه‌لی خواكوڕك و گه‌لی ڕه‌شیان بۆردومان كردووه‌ .

هه‌روه‌ها گوتیشی، هه‌رله‌ شه‌وی ڕابردوو  سه‌ربازانی توركیا له‌گه‌لی ڕه‌ش هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات به‌یانی دوێنێش فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا پردی كه‌وه‌رتێ له‌نێوان ناوچه‌ی خواكورك و ده‌شتی هێرت یان بۆردومان كردووه‌ و پرده‌كه‌یان ڕوخاندووه‌.

 شایه‌نی باسه‌ له‌ سالانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ تا ئێستا بۆ جارێ سێیه‌مه‌ سوپای توركیا ئه‌و پرده‌ به‌هۆی بۆردومان و ته‌قاندنه‌وه‌ ده‌ڕوخێنیت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.