Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:24

گه‌نجێکی شێلادزێ دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ نێو په‌که‌که‌ به‌ کوژراوی ده‌دۆزرێته‌وه‌

زیاتر له‌ مانگێگه‌ وون بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی زیاتر له‌ مانگێگه‌ وون بووه‌، دواتر ئاشكرا بووه‌ كه‌ چۆته‌  نێو ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه‌) ئه‌مڕۆش كاتژمێر 9 سه‌ر له‌به‌یانی ته‌رمی ئیسماعیل  دۆزرایه‌وه‌ .

له‌ لێدوانێكدا  بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان (ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا بێزه‌لی) كه‌ ده‌كاته‌ برای گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ كاتژمێر 9 ی به‌یانی له‌ لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی براكه‌ی له‌ چیای كوره‌ژاری ده‌ڤه‌ری شێلادزێ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: تا ئیسَتا هوكاری كوشتنه‌كه‌ی براكه‌م دیار نییه‌ و گوتیشی راسته‌ براكه‌ی ئێمه‌ گه‌یشتبووه‌ نێو ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌، به‌ڵام هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی تا ئێستا نازانین.

 هه‌وروه‌ها برای گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ گوتیشی: كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك دا نییه‌ و گومانیش له‌هیچ كه‌سێك ناكه‌ین .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.