Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:35

شاندێکی ته‌کنیکی و هونه‌ری به‌غدا ده‌گاته‌ هه‌ولێر

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ، بڕیار وایه‌ ئه‌مرِۆ شاندێكی ته‌كنیكی و هونه‌ری له‌ به‌غداوه‌ بگه‌نه‌ هه‌ولێر بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان .

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌ڕاوێزی به‌شداریكردن له‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێشانگای پیشه‌سازی و كه‌لوپه‌لی توركی ڕایگه‌یاند : بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ، بڕیاره‌ ئه‌مرۆ شاندێكی ته‌كنیكی بگه‌نه‌ هه‌ولێر قسه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێ وه‌ك بابه‌تی ماده‌ی 140 و مووچه‌ و بواری سه‌ربازی فرۆكه‌خانه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و شانده‌ی ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت قه‌سه‌ له‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كات چونكه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌لێنی دابوو پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز فرۆكه‌خانه‌كان بكاته‌وه‌ بۆیه‌ به‌تایبه‌ت گفتوگۆ له‌سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری و ته‌كنیكی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.