Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:32

قوباد تاڵه‌بانی: هیوادارین عه‌بادی به‌ر له‌هاتنی نه‌ورۆز به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات

له‌ باره‌ی مووچه‌و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موو زانیارییه‌كمان داوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق و چاوه‌رێ ده‌كه‌ین به‌غدا هه‌نگاو بۆ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێ.

قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌موو پاپه‌ندبوونه‌كانی خۆمان په‌یوه‌ست به‌ بریاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی، له‌ هه‌مبه‌ركردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیواشی خواست حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ر له‌هاتنی نه‌ورۆز به‌ڵێنه‌كانی له‌هه‌مبه‌ركردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.

قوباد تاڵه‌بانی گوتیشی:  سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌خۆرانیش هه‌موو زانیارییه‌كمان داوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق و چاوه‌رێي ده‌كه‌ین به‌غدا هه‌نگاو بۆ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێ.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.