Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:48

له‌ حه‌ویجه‌ چه‌کدارێکی حه‌شدی شه‌عبی کوژرا و شه‌شی دیکه‌ش برینداربوون

به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ چێنراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له‌ نزیك گوندی نه‌جاتی-یه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌، ، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌بهان جبوری ، قایمقامی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، رایگه‌یاند: له‌ نزیك گوندی نه‌جاتی-یه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌، مینێك به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیوه‌ته‌وه‌

هه‌روه‌ها گوتی: هێشتا پاشماوه‌كانی داعش مه‌ترسین بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان كه‌ سوپای عێراقیش به‌شدار بێت تیایدا له‌ ناوچه‌كه‌ زۆر گرنگه‌.

ئه‌حمه‌د موراتلی ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی خورماتوو، گوتی: به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ چێنراوه‌، كه‌سێك كوژراوه‌ و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.