Erbil 6°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:16

پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت فه‌رمانی رووخانی 10 گه‌ڕه‌کی کوردنشینی که‌رکووکی ده‌رکردووه‌

به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ 10 گه‌ڕه‌كی كوردنیشینی شاره‌كه‌ مه‌ترسی رووخاندنیان له‌سه‌ره‌
Kirkuk
کوردستان TV
100%

راکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت له‌ بڕیارێكدا فه‌رمانی رووخاندنی گەڕەکە کوردنشینە بێ تاپۆکانی كه‌ركووكی ده‌ركردووه‌ و به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ 10 گه‌ڕه‌كی كوردنیشینی شاره‌كه‌ مه‌ترسی رووخاندنیان له‌سه‌ره‌.

راکان سەعید، بە نووسراوێک فەرمانی رووخاندنی گەڕەکە زێدەڕۆییەکانی كه‌ركووكی دەرکردووە وهه‌روه‌ها فه‌رمانی كردووه‌ بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی پەیوەندیدار به‌و بابه‌ته‌. 

گه‌ره‌كه‌كانی عه‌ره‌فه‌ و پەنجاعه‌لی، کوردستان و سۆنۆگۆلین  به‌شێكن له‌و گه‌ره‌كه‌ نوێیانه‌ و هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و گەڕەکەکانه‌ پڕۆژەی خزمەتگورارییان بۆ جێبەجێکراوە و مامەڵەی گەڕەکە فەرمییەکانیان لەگەڵ دەکرێت. 

له‌ گه‌ره‌كی عه‌ره‌فه‌ وێڕای ماڵه‌ عه‌ره‌به‌كان، 300 ماڵی كوردیشی لێ نیشته‌جێیه‌ و هه‌روه‌ك عه‌ره‌به‌كان‌ خانووه‌كانیان تاپۆ نه‌كراون، به‌ڵام ته‌نها ماڵه‌ كورده‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی شاره‌كه‌ ناونووس و ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ بۆ چۆلكردنی خانووه‌كانیان. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ دوای ساڵی 2003 و له‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 دا، ئاواره‌كانی ته‌عریب كراوی كورد گه‌رانه‌وه‌ كه‌ركووك به‌ پێی یاسا ده‌بوایه‌ زه‌وی نیشته‌جێ بوونیان بۆ ته‌رخان بكرابایه‌، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا هیچ جۆره‌ هاوكارییه‌كی نه‌كردن و ئه‌م كاره‌ نه‌كرا و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ 10 گه‌ڕه‌كی نوێ كه‌ بێ تاپۆن درووستكران. 

له‌ به‌رامبه‌ردا ئەو خەڵکەش دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان بۆ نیشتەجێبوونیان ده‌ستیان به‌ خانوو درووستكردن له‌و گه‌ره‌كانه‌ كرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.