Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:15

دوو بیره‌وه‌ری مێژوویی له‌یه‌ک به‌رواردا

رێككه‌وتنامه‌ی (11)ی ئاداری 1970و ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له‌ (11ی ئاداری 1991)
کوردستان TV
#7
100%

به‌ر له‌ 48 ساڵ رێككه‌وتنامه‌ی (11ی ئاداری 1970) له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر مۆركرا،هاوكات 27 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دژی زوڵم و سته‌می به‌عسییه‌كان راپه‌ڕین و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا شاره‌كه‌یان له‌ ده‌ستی به‌عس و سه‌دام ئازاد كرد.

رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئاداری 1970) كه‌به‌ر له‌ (48)ساڵ له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر مۆركرا، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان و فیداكاریی پێشمه‌رگه‌ دلێره‌كان بوو، له‌ مێژووی كورددا بایه‌خێكی ئێگجار مه‌زنی هه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بوو حكومه‌تی عێراق دان بنێت به‌ مافه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیداریی و كه‌لتورییه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها ده‌سكه‌وتێكی هه‌ره‌گرنگی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بوو،  ده‌روازه‌یه‌كی نوێی ئاسووده‌یی و متمانه‌ به‌خشیی واڵاكرد بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌رتانسه‌ری عێراقدا و وه‌ك رووداوێكی گرنگی مێژوویی وابوو بۆ بونیاتنانی ئاینده‌یه‌كی روون و گه‌ش له‌ رووی دیموكراسی و چه‌سپاندنی ئارامیی و سه‌قامگیریی له‌ عێراق وناوچه‌كه‌دا.

به‌رواری بیره‌وه‌ری رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئاداری 1970) هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژژمێری ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له‌ (11ی ئاداری 1991).

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.