له سه‌ر كێشه‌ى زه‌وی و زار ئه‌م شه‌و سێ برا به‌یه‌كه‌وه له لایه‌ن كه‌سێكى ناسیاوى خۆیان كوژران
په‌یامنێرى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان له هه‌ولێر پێى راگه‌یاندین: كه‌وا ئه‌م شه‌و سێ برا به ناوه‌كانى (بژار، به‌ختیار، دیار ) له گوندى دووشیوانى سه‌ربه ناحیه‌ى قوشته‌په ى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌سێكى نزیكى خۆیان به ده‌سترێژى فیشه‌ك ده‌كوژرێن
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وشدا هۆكارى كوشتنه‌كه‌یان له‌سه‌ر زه‌وى وزاربووه كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌یه‌كى نزیكى خۆیان پێشتركێشهیان له‌سه‌رى هه‌بووه
شایه‌نى باسه‌و له‌و سێ برایه دووانیان خێزاندارن یه‌كێكیانیش سه‌ڵته
په‌یامنێرمان گووتیشى بكوژى سێ براكه به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون و پۆلیسى ناحیه‌ى قوشته‌په په‌راوى لێكۆلینه‌وه‌ى بۆ ئه‌و بابه‌ته كردۆته‌وه و له هه‌وڵى ده‌ستگیركردنى بكوژه‌كه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.