Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:37

سەرکردەیەکی سوننە: دواجار هەموو سەرکردە عێراقییەکان دەستی سەرۆک بارزانی ماچ دەکەنەوە

سەرکردەیەکی سوننە: ئەو تەنازولاتەی ئێستای کورد کاتییە و کوردستان بەهێز دەبێتەوە
کوردستان TV
100%

سەرکردەیەکی پێکهاتەی سوننەمەزهەبی عێراق رایدەگەیەنێت، کە دواجار هەموو سەرکردە عێراقییەکان دەستی سەرۆک بارزانی ماچ دەکەنەوە.

ناجیح میزان، ئەمینداری گشتیی کۆنگرەی دامەزراندنی هەرێمی سەڵاحەدین لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی وڵاتەکەیدا رایگەیاندووە، ئەگەر دەستکاریی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەکرێ، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت، چونکە حزبێکی رەسەنەو باوەڕی بە خەباتی خۆی هەیە، هەڵوێستەکانی ناگۆڕێت و هیچ جیابوونەوەیەکی تێدا روو نەداوە.

ناجیح میزان هەروەها رایگەیاندووە، سەرۆک بارزانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و ئیرادەی گەلی کوردسانی بۆ سەربەخۆیی دەرخست، ئەو تەنازولاتەی ئێستای کورد کاتییە و کوردستان بەهێز دەبێتەوە.

ئەو سەرکردەیەی سوننەمەزهەبەکان، کە هەوڵی دامەزراندنی هەرێمێک لە پارێزگای سەڵاحەدین دەدات، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سەرۆک بارزانی تاکە سەرکردەیە لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان وازی لە کورسییەکەی هێناوە.

هەروەک ناجح میزان رایگەیاندووە، دواجار هەموو سەرکردەکانی عێراق ناچار دەبنەوە و روو دەکەنە هەولێر و دەستی بارزانی ماچ دەکەنەوە، چونکە ئەو سەرکردەیەکی راستەقینەیە و ئەوانەی عێراقیش منداڵی دوێنێن و لەسەر پشتی تانکەکانەوە لە لەندەن و تارانەوە هاتنەوە عێراق.

بۆ دیتنى ڤیدیۆ، كلیكی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

https://www.facebook.com/bas.arabic/videos/1587527798009597/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.