بریاره شاندێكى به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا سه‌ره‌دانى هه‌ولێر بكات و به‌پێى زانیاریه‌كانى كوردستان تیڤی، بریاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه شاندێكى حكومه‌تى به‌غدا به ئامانجى چاره‌سه‌ری و رێككه‌وتن له‌باره‌ى كێشه ههلواسراوهكان له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌دانى هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ل به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
له‌مه‌وبه‌ریش ژماره‌یه‌ك لیژنه‌و شاندى به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به تایبه‌تى له‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه، سه‌ره‌دانى هه‌رێمى كوردستانیان كردبوو و له‌گه‌ل لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه، به‌لام تاكو ئێستا به كردار هیچ كارێك جێبه‌جێ نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.